کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا درەنگانێکى شەوى ڕابردوو، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا بە فەرمی وێنە و ڤیدیۆی ساتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنى کوشتنى بەغدادى بڵاوکردەوە، کە بەشێک لە کردەکە پیشاندەدات. , ژه‌نه‌ڕاڵ كینس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: "هێزێکی زەمینى تایبەتی ئەمریکی، ڕاسپێردرابوون بۆ کوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، بەسەرکەوتویی کارەکەیان ئەنجامداوە و بەڵام لەو ئۆپراسیۆنەدا پێنج كه‌سی دیكه‌شیان كوشتوه كه له‌گه‌ڵ بەغدادیدا بوون، ببوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی پرۆسه‌كه‌یان ئەنجامدا". , ماكینزی، گرته ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنەکەى نمایشکرد بۆ ڕۆژنامەنوسان، تیایدا دەردەکەوێت ماڵەکەی بەغدادی بۆردوومان دەکرێت لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە. , ئەو فەرماندەیەى ئەمریکا وتیشی: "بەغدادی بە برینداری ماڵەکەی جێهێشتوە، ئەو کاتەی هێزەکانیان لێی نزیک بونەتەوە خۆی تهقاندووەتەوە و سێ منداڵیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا كوشتوه كه ته‌مه‌نیان له 12 ساڵ زیاتر نه‌بوە، هەروەها 11 منداڵی دیكه‌ش له‌و شوێنه‌دا رزگاركراون". , جارێکى تر فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا جەختیلەوە کردەوە: "ئه‌و زانیارییانه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له هەسەدەوە وه‌ریانگرتبو، بوه هۆی ئه‌وه‌ی پلانی كوشتنی به‌غدادی دابڕێژن". https://www.youtube.com/watch?v=z2JnNiQpdH8&feature=youtu.be , ,