گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

98 تەلار و بیناى گشتى و تایبەت زیانیان پێگەیەندراوە

مافى مرۆڤ: لەماوەى شەش ڕۆژى خۆپیشاندانەکانى عێراق 100 کەس گیانیانلەدەستداوە

2019.10.31 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
مافى مرۆڤ: لەماوەى شەش ڕۆژى خۆپیشاندانەکانى عێراق 100 کەس گیانیانلەدەستداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەماوەى شەش ڕۆژى خۆپیشاندانەکانى عێراق، 100 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربوون، وەک لە ئامارێکى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقدا ئاشکرا کراوە. , لە ڕاگەیەندراوێکیدا، کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق ئامارى خۆپیشاندانەکانى شەش ڕۆژى ڕابردووى عێراق و قوربانییەکانى خستەڕو، تیایدا هاتوە: "لە ئەنجامى پێکدادانى نێوان هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانانى بارەگاى حیزبەکان و خۆپیشاندەران بەشێوەیەکى توند لە خۆپیشاندانەکانى ڕۆژانى ڕابردوو و بەکارهێنانى بۆمبى فرمێسک ڕێژ و دارى کارەبایی و بەرد، 100 کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج هەزار و 500 کەسیش برینداربوون، کە قوربانییەکان پێکهاتون لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان". , لە بەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەى مافى مرۆڤى عێراق ئەوەشخراوەتەڕو: "لەو ماوەیەدا 399 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە 343 کەسیان پاشتر ئازادکراون، هەروەها زیان بە 98 تەلار و بیناى تایبەت و گشتى گەیەندراوە". , کۆمسیۆنەکە داوا لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکات، بەدوور بن لە پەلاماردان و توندووتیژى، پابەندى خۆپیشاندانى هێمن بن بەدوور لە هەر ئاڵۆزییەکى بە مەبەست یان بێ مەبەست. , لەبارەى ئەو توندووتیژییانەى بەرامبەر میدیاکاران کراوە لە خۆپیشاندانەکان، مافى مرۆڤ داوا لە هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەکات، ئاسانکارى بۆ کارى میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان بکەن، بە هیچ جۆرێکیش توندووتیژییان بەرامبەر ئەنجام نەدرێت. , ئامارەکەى کۆمسیۆن لە بەروارى 25ى تشرینى یەکەمى 2019وە دەگرێتەوە تا ڕۆژى 30ى هەمان مانگ، کە خۆپیشاندانەکان بۆ جارى دووەم لە تشرینى یەکەم دەستیان پێکردەوە تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە. , ,