گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو موشەکەى ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراوە لەنزیک باڵوێزخانەى ئەمریکا لە زەوى داوە

2019.10.31 - 08:32
ئەو موشەکەى ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کراوە لەنزیک باڵوێزخانەى ئەمریکا لە زەوى داوە
ناس کورد- شەوى رابردوو لەنێو ناوچەى سەوزى بەغداد، موشەکێک کەوتەخوارەوە و ناوچەکە کەوتە حاڵەتى ئامادە باشیەوە، تا ئێستاش ڕون نییە لەلایەن کێوە ئاڕاستە کراوە. , درەنگانێکى شەوى ڕابردوو، شانەى ڕاگەیاندنى ئاسایشى عێراق ڕایگەیاند: "موشەکێک لەنێو ناوچەى سەوزى بەغدادى پایتەخت کەوتوەتە خوارەوە و ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکانى ناوچەکە کوژراوە". , چەند سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە، موشەکى جۆرى هاوەن بوە ئاڕاستەى ناوچەکە کراوە، لەنزیک بارەگاى باڵوێزخانەى ئەمریکا لەزەوى داوە، دواتر ناوچەکە کەوتوەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە. , تا ئێستاش کاربەدەستانى عێراق و میدیاکان، ئەوەیان ئاشکرا نەکردووە موشەکەکە لە چ شوێن و لەلایەن چ کەسێکەوە ئاڕاستە کراوە. , ,