کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقى ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو گازى فرمێسک ڕێژەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە بەکارهاتون، بۆنێکى جیاوازى هەیە و حاڵەتى تەنگەنەفەسى زۆرى لە گۆڕەپانى تەحریر دروستکردووە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق دەڵێت: "زانیاری دروستمان لایە، کە ئەو گازەى ئەمڕۆ لە ڕێگەى بۆمبە فرمێسک ڕێژەکانەوە بەکارهێندراون لە گۆڕەپانى تەحریر، بۆنەکەى جیاوازە و خۆپیشاندەرانى توشى تەنگەنەفەسییەکى توند کردووە". , عەلى بەیاتى، ئەندامى کۆمسیۆنەکە ئاماژەى بەوەکردووە: "داوا لە سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکەم، فەرمان بە هێزە ئەمنییەکان بکات کە گازى فرمێسک ڕێژ بەکارنەهێنن، تەنها لە چوارچێوەى ڕێسا جیهانییەکان و پاراستنى مافى مرۆڤ نەبێت، کە زیانیشى نەبێت بۆ هاوڵاتییان". , بەیاتى ئەوەشى خستوەتەڕو، کە چەندین حاڵەتى بەکارهێنانى بۆمبى فرمێسک ڕێژ هەیە کە ڕاستەوخۆ ڕوى لە هاوڵاتییان کراوە و قوربانى لێکەوتوەتەوە. , ,