کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زیرى گەنجینەى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك سزاى توند و نوێى جیاوازیان له دژى توركیا ئاماده كردووه. , ستیڤن منوچین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لەبارەى سزاکانى وڵاتەکەى بۆ سەر تورکیا ئاشکرایکرد: "ئیداره‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ لیستێكى له سزاكان ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا به‌سه‌ر توركیادا بیانسەپێنێت، له ئێستادا به‌هۆى ڕاگەیاندنى ئاگربه‌سته‌وه ئه‌مریكا ڕازییە له دۆخى باكورى سوریا". , وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: "لیستى سزاكانى سەر تورکیا هه‌موار كراونهتەوه، بۆ ئه‌وه‌ى مایك پێنس پیشانى به‌رپرسانى توركیاى بدات له دانوستانه‌كان له‌باره‌ى ئاگربه‌ست له باكورى سوریا". , ڕونیشى كردووه‌ته‌وه، ئەگه‌ر بێت و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا سه‌ركه‌وتو نه‌بێت، ئه‌وا سزاكان به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن. , ئەو وەزیرەى ئەمریکا، وێناى سزاکانى سەر تورکیاى بەوە کرد کە "كۆمه‌ڵێك سزاى ئابورى وێرانكه‌رن". , ,