گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسى هەرێم: لە 12 کاتژمێرى ڕابردوودا لە بازیان زۆرترین باران باریوە

2019.10.30 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسى هەرێم: لە 12 کاتژمێرى ڕابردوودا لە بازیان زۆرترین باران باریوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەشناسى هەرێم ڕێژەى باران بارینى 12 کاتژمێرى ڕابردووى بڵاوکردەوە، لە بازیان زۆرترین باران باریوە و لە هەولێریش کەمترین. , بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "لەماوەى 12 کاتژمێرى ڕابردوودا لە ناوچەى بازیان زۆرترین باران باریوە، کە ڕێژەکەى 6.2 ملیم باران بوە، دووەم زۆرترین بارانیش لە سلێمانى باریوە کە 4.5 ملیم باران بوە". , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێم، هەولێر کەمترین بارانى لێ باریوە کە تەنها "دڵۆپ دڵۆپ" بوە، ئەو شوێنانەى دیکەى هەرێمیش کە بارانیان تیا باریوە بەم جۆرە بوە "چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملیم، بارزان 0.2 ملیم، ده‌ربه‌ندیخان 2.0 ملیم، دوكان 0.6 ملیم، هه‌ڵشۆ 1.4 ملیم، كه‌لار 3.0 ملیم، پێنجوێن 2.8 ملیم، ماوه‌ت 0.2 ملیم، قه‌ڵادزێ‌ 0.4 ملیم و کەرکوکیش 1.5 ملیم". , هەر بەگوێرەى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، سبەى لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم ئەگەرى بارینى باران هەیە و پلەکانى گەرماش لە سلێمانى نزمترین پلە تۆمار دەکرێت کە 11 پلە دەبێت، لە پارێزگاى دهۆکیش بەرزترین پلە تۆمار دەکرێت کە 24 پلە دەبێت. , ,