کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا ڕایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى سوپاى سوریا ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوانى له خۆرهه‌ڵاتى فورات كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستى توركیادا بوه، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) بچنە ڕیزى سوپاى سوریاوە، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى سوپاى توركیا. , لە ڕاگەیەندراوێکدا، وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا دەڵێت: "فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانى سوریا ئاماده‌ى پێشوازیكردنن له شه‌ڕڤانان بۆچونە نێو ڕیزەکانیان، ئه‌وانه‌شى پێشتر هه‌ر گرفتێكیان هه‌بوه وه‌ك خزمه‌تى سه‌ربازى و داواكراوبن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌به‌خشرێن". , وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا داوا لە هێزە کوردییەکان و هەسەدەش دەکات بچنە ڕیزى سوپاى سوریاوە و به پێویستیشى ده‌زانێت، كورد و عه‌ره‌ب و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى دیکە بۆ دژایه‌تى پەلامارهكانى تورکیا یه‌كبگرن و خاكه‌كه‌یان بپارێزن. , ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ى ئهسهدیهى سه‌ربه گرێسپى هێزه‌كانى سوریا و سوپاى توركیا بۆ جاری یەکەم پێكیاندادا، دوابه‌دواى ڕوداوهكهش وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا ڕایگه‌یاند، چه‌ند سه‌ربازێكیان له‌لایه‌ن سوپاى سوریاوه به‌دیلگیراون و شەش سه‌ربازى سوریاش له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراون. , ,