گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر چۆن ڕووبەڕووی گازی فرمێسکڕێژ دەبنەوە؟

2019.10.30 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر چۆن ڕووبەڕووی گازی فرمێسکڕێژ دەبنەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- زیاتر لە هەفتەیەکە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا جمەی دێ لە خۆپیشاندان و داوای  دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، نەمانی گەندەڵی، دادگاییکردنی گەندەڵکاران و دابینکردنی هەلی کاردەکەن. . لەسەر چەند خێمەیەکی ناو گۆڕەپانەکەدا نووسراوە، "ئەی نیشانشکێن، من شەهیدی داهاتووم، نیشتمانم دەوێت". . پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ تووندتردەبێت، سەرباری ئەوەی بەرپرسانی حکومی و فەرماندە سەربازییەکان جەختیان لە سەلامەتی خۆپیشاندەران دەکردەوە و دەیانووت کە خۆیان بە بەکارهێنانی چەک و گولـلە بەدور دەگرن، بەڵام هەر لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان لە 25ی تشرینی یەکەم، ژمارەیەک کوژراو و بریندر تۆمارکران و ئامارەکەش بە بەردەوامی لە هەڵکشاندایە. . ئەمجارەیان هێزە ئەمنییەکان جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی 1ى تشرینی یەکەم  لە ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەراندا بەڕێژەیەکی زۆر بومبی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو ئاپۆڕایی کە لە گۆڕەپانی تەحریر و ناوچەکانى تری عێراق کۆبوونەتەوە. . هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی کەرەستە و پێداویستییەکانەوە ئامادەن بۆ ئەگەرەکان، خۆپیشاندەرانیش بۆ ئەوەی لە بۆن و کاریگەری گازی فرمێسک ڕێژ ڕزگاریان بێت، پەنایان بۆ چەند ڕێگەیەکی سەرەتایی بردووە وەک، بەکارهێنانی سەتڵی پلاستیکی، بوتڵی خواردنەوە گازییەکان و دەستکێشی کرێکاریی بیناسازی بۆ بەرگرییکردن. . لە ئێستادا خۆپیشاندەران بۆ پاراستنی سەریان لەبەرکەوتن بە بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ، ئەو سەتڵانە وەک قەڵغانێک بەکاردەهێنن و دەیکەنە سەریان. . هەندێکی دیکە لە خۆپیشاندەران، ئەو دەستکێشانە بەکاردەهێنن کە ئەستورن و کارێکارانی بیناسازی بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ هەڵبگرنەوە و جارێکی تر ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی بکەنەوە. . بەشێکی دیکەش لە خۆپیشاندەران، بوتڵی خواردنەوە گازییەکان وەک بیبسی و کۆلا دەکەن بە دوو لەتەوە بە لەتێکیان لوتی خۆیانی پێ دادەپۆش بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە گازەکە بۆنێو کۆئەندامی هەناسەیان. . بەشێکی دیکە لە خۆپیشاندەران لە هێلی دواوەوەی خۆپیشاندانەکان ڕاوەستاون بەردەوام بوتڵی بیبسی و خواردنە گازییەکانی دیکەیان ئامادەکردووە و دەینێرن بۆ هێڵەکانی پێشەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ ئەوەی لە کاتی بڵاوبوونەوەی دوکەڵی گازی فرمێسکڕێژ بەکاریبهێنن لەجیاتی ئاو ئەوەش  بۆ شوشتنی دەموچاویان،  چونکە ئەو خواردنە گازییانە کاریگەری گازەکە لەسەر چاو و هەناسەدان کەمدەکاتەوە. . کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری چەند ڕۆژی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە و بەپێی ئامارەکان  نزیکەی 80 کەس کوژراون، سەبارەت بە ژمارەی برینداران، کۆمیسیۆنەکە دەڵێت، سێ هەزار و 654 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون کە زۆربەیان بەهۆی گازی فرمێسکرێژەوە بووە.