گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستى دادگاکان ئاوەڵا دەکرێت بۆ دەستگیرکردنى ئەو پەرلەمانتارانەى تێوەگلاون لە گەندەڵی

2019.10.30 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
دەستى دادگاکان ئاوەڵا دەکرێت بۆ دەستگیرکردنى ئەو پەرلەمانتارانەى تێوەگلاون لە گەندەڵی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، فەرمانیکرد بە دەستگیرکردن و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانەى تێوەگلاون لە گەندەڵى، یان لەلایەن دادگاکانەوە داواکراون، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان. . ئەمڕۆ، چوارشەممە 30ى تشرینی یەکەمی 2019، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و دادگاکانی تێهەڵچوونەوە کرد و تێدا داوادەکات بەزووترین کات لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتاراندا بکرێت کە دۆسیەی گەندەڵیان هەیە، بە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری. . لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەر پەرلەمانتارێک کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابێت يان تێوەگلابێت لە گەندەڵی، دەبێت بەزووترین کات لایەنی جێبەجێکار ئەو فەرمانە جێبەجێبکات. . دوێنێ سێشەممە، 29ى تشرینی یەکەمی 2019، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر خۆى و هەردوو جێگرەکەی خستە دەنگدانەوە و پەرلەمان پەسەندیکرد. . لەهەمانکاتیشدا پەرلەمان دەنگی لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی هەر پەرلەمانتارێکدا کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لە دادگاکانەوە، ئەو پەرلەمانتارانەش دۆسیەی گەندەڵیان هەیە دادگا دۆسیەکانیانی ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.