گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 200 هەزار پلەی وەزیفی دابیندەکات

یاسای خانەنشینی نوێ پێش کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێدەکرێت

2019.10.30 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
یاسای خانەنشینی نوێ پێش کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێدەکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح   ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای خانەنشینی نوێی عێراق زیاتر لە 200 هەزار پلەی وەزیفی دابیندەکات و پێش کۆتایی ئەمساڵیش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. . ناجی ڕدیس عەبد شەعبان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلە مانی عێراق، لە فراکسیۆنی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند "لە ئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەرقاڵی دارشتنەوەی یاسای گشتی نوێی خانەنشینە، بڕیاریشە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا میوانداری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی عێراق بکرێت بۆ تاوتوێکردنی یاساکە بە شێوەیەکی باشتر". . وتیشى "جێبەجێکردنی یاساکە دەبێتە هۆکاری دابینکردنی زیاتر لە 200 هەزار پلەی وەزیفی، ئەمەش دەبێت هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە بێکاری لە هەموو عێراق، لە هەمانکاتیشدا یاساکە ڕێگەی داوە بەو فەرمانبەرانەی کە تەمەنیان نەگەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینی بە ویستی خۆیان خانەنشینبکرێن بەرامبەر بە موچەیەکی شایست". . تەمەنی خانەنشینی لە یاسایە نوێیەکەدا تاڕادەیەکی زۆر دەستکاری کراوە هەندێ بڕگەی بۆ زیادکراوە کە لە ڕەشنووسی یاساکەدا نەبووە، ئەوەش بەمەبەستى ڕێکخستنەوەى زیاترى خانەنشینى. . ئەندامەکەى لیژنەی دارایی وتى "بە گوێرەی یاسای نوێی خانە نشینی گشتی عێراق، فەرمانبەری پیاو لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانە نشیندەکرێت کە پیشتر 63 ساڵ بوو، خانەنشینى فەرمانبەری ئافرەتیش بە گۆێرەی بووە بە 55 ساڵ کە لە ڕەشنووسی یاساکەدا 58 ساڵی بۆ دیاریکرابوو". . باسى لەوەشکرد، بە گوێرەی یاسا نوێیەکە ڕێگە دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی کە تەمەنیان ٤٥ ساڵە بە ئارەزوومەندانە خانەنشینبن، هەروها ڕێگەش دراوە بەو فەرمانبەری کە خزمەتەکانیان گەیشتووەتە 15 ساڵ بەئارەزووی خۆیان خانە نشین بکرێن. . ئەوپەرلەمانتارە جەختی لەوەشکردوە یاسای خانەنشینی گشتی نوێی عێراق پێش کۆتایی ئەم ساڵ لە هەموو عێراق جێبەجێ دەکرێت و حکومەت بودجەی تەواوی لە سندوقی خانەنشینی بۆ ئامادە کردووە.