کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەهۆی خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران دەرەوازەیەکی سنوری بەڕوی عێرقدا داخست. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2019، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا دەروازەی سنوری میهران لەگەڵ عێراق دابخات ئەویش بەهۆی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراقەوە. . بەپێی میدیاکانى ئێران، لەئەمرۆوە بەهەموو شێوەیەک هاتوچۆی هاوڵاتیان و بازرگانان و ئۆتۆمبێل لەو دەروازە سنورییەوە تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت. . هەر ئەمڕۆ بەندەری ئوم قەسر كە خاڵێكی سنوریە و بەشێكی زۆر شمەك و کاڵا لەڕێگەیەوە هاوردەى عیراق دەکرێت، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا. . كۆمپانیای گشتی ڕێگا ئاوییەكانی عیراق رایگەیاند، جموجۆڵ لە ڕێگاكەدا پەككەوتووە و داوای لە دانیشتیوانی ناوچەكە كرد هاوكاریان بكەن بۆ ئەوەی رێگەكە بكرێتەوە. . هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند "هەریەکە لە وڵاتەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و سعودیە کار بۆ تێکدانی دۆخی عێراق دەکەن و ئەوان دەستیان لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا هەیە".