گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى کوردستان پڕۆژە یاساى تاپۆکردنى خانوە زیادەڕۆکانى پەسەندکرد

2019.10.30 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى کوردستان پڕۆژە یاساى تاپۆکردنى خانوە زیادەڕۆکانى پەسەندکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا پڕۆژە یاساى تاپۆکردنى خانوە زیادەڕۆکانى پەسەندکرد. . پاش تاوتوێکردنى ماددەکانى پڕۆژە یاساکە، پرۆژە یاساکە بەدەنگى 100 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان پەسەندکرا. . رێواس فایەق سەرۆکى پەرلەمان لەدواى پەسەندکردنى پڕۆژە یاساکە، داواى لە حکومەت کرد پابەندبێت بە دابینکردنى خزمەتگوزاریی بۆ ئەو خانوە زیادەڕۆیانەى کە بەپێی یاساکە تاپۆ دەکرێن. . وتیشى "بەپێی یاساکە ئەو زەوییەى تاپۆ دەکرێت، دەبێت بۆ مەبەستى نیشتەجێبوون بەکاربهێنرێت، هەروەها یاساکە ئەو خانوانەش دەگرێتەوە کە تەنها هەیکەلى خانویان لەسەر دروستکراوە، بەمەبەستى نیشتەجێبوون". . بەپێی یاساکە دەبێت ئەو کەسانە داوایەک رادەستى یەکەى کارگێڕى ناوچەکانیان بکەن و مەرجیشە روبەڕى زەوییەکە زیاتر نەبێت لە 200 مەتر دوجا بۆ ناوەندى پارێزگا، 250 مەتر دوجا بۆ قەزا، 300 مەتر بۆ ناحیە، هیچ کەسێکیش مافى ئەوەى نییە لەیەک پارچە زەوى زیاترى بەناوەوە بکرێت.