کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – تورکیا ڕەخنەى لە بڕیارى بەجیۆناساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان گرت لەلایەن ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکاوە و بە "پوچ" ناویدەبات، دەشڵێت بریارەکە کاردانەوەى "تێکدانى یارییە گەورەکەى" واشنتن بووە لەلایەن ئەنقەرەوە. . ئەمڕۆ، چوارشەممە، 30ی تشرینی یەکەمی 2019، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند "بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان شوره‌ییه و كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ڕوداوە مێژوییەکان بقۆزنه‌وه بۆ بڕیاری سیاسی". . وتیشى "بڕیارەکەی ئەمریکا به‌لای توركیاوه پوچ و به‌تاڵه و گرنگ نییە". . چاوش ئۆغلۆ باسی لەوەشکردووە، "ئەمریکا لەئێستادا کەوتوەتە دۆخی کاردانەوە، چونکە ئێمە لەرێی ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یارییە گەورەکەمان لێ تێکدان، ئەوانەی پرۆژەکانیان شکستی هێناوە، خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆنەوە و وادەزانن لەم ڕێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە بەڵام بەهەڵەدا ڕۆیشتوون". . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ سێشه‌ممه ئەنجومەنی نوێنەرانی ئه‌مریكا به 223 ده‌نگ، پڕۆژه یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه په‌سه‌ندكرد. . دواى پەسەندکردنى پڕۆژەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی پیران دەکرێت و ئەگەر لەوێ پەسەند بکرێت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێت بەبڕیار.