کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – ئەنجومەنی نوێنەرانی ئهمریكا، کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی بە دەنگی 223 ئەندامی کۆنگرێس وەک جینۆساید پەسەندکرد. . ئەمشەو، سێشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2019، پڕۆژە یاسای بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکیاوە، بە دەنگی 223 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئهمریكا پەسەندکرا. . پێشتریش دۆناڵدترەمپ سەرۆکی ئەمریکا 20ی نیسان ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنییەکانى، بە"کارەساتێکی گەورە" ناوبردبوو. . لە ساڵى 1915 دا و لە سەردەمى سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەمى عوسمانییەکاندا و بەپێى پلانەکانى ئەنوەر پاشا، تەلعەت پاشا و جەمال پاشا و دەزگاى هەواڵگریى عوسمانییەکان و سوپاى حەمدییە لە شارەکانى ئەستەنبوڵ، یوزگات، ئەنقەرە، قەیسەری، موغڵا، وان، سیواس، بەدلیس، موش، ئەدەنە، ترابزۆن، هاتای، ئیزمیر، ئەفیون، ئیزمیت، ئەسکى شەهیر، مانیسا، کاستامۆن و زیاتر لە 50 شار و ناوچەى ترى ژێر دەستى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى یەک ملیۆن و 500 هەزار ئەرمەنى کۆمەڵکوژکراون و نزیکەى 500 هەزار هاوڵاتی دیکەی ئەرمەنیى تریش لە شوێن و ماڵى حاڵى خۆیان بۆ ناوچە دوورەدەستەکانى وەک دێرەزور و بیابانەکانى ناوەڕاستى سوریا ڕاگوێزران.