گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان چۆن باسى نەوت و خوێنى سورییەکان دەکات؟

2019.10.29 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان چۆن باسى نەوت و خوێنى سورییەکان دەکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەردۆغان ڕایگەیاند، وڵاتانى خۆرئاوا دڵۆپێک نەوتیان پێ بەنرخترە لە خوێنى سورییەکان، بەڵام وڵاتەکەى چاوى نەبڕیوەتە نەوتى ئەو وڵاتە. . ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە وتەیەکدا بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى کۆمارى تورکیاوە وتى "مۆڵەتى 120 کاتژمێرى و 150 کاتژمێرى کۆتایی هات، کە لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا دیاریمانکردبوو، ڕۆژى چوارشەممە گفتوگۆ دەکەین لەو بارەیەوە". . وتیشى لەبارەى دروستکردنى ناوچەى ئارامەوە، ڕوسیا پێی ڕاگەیاندون کە یەپەگە بەتەواوى لەو سنورە کشاوەتەوە. . ئەردۆغان باسى لەوەشکرد، ئەوان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بونیان هەیە، بۆ پاراستنى مافەکانیان و سەرجەم رێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێدەکەن. . ئەوەشى خستەڕوو، ئەوان دەتوانن ئەوەى دەیانەوێت ئەنجامى بدەن، کاتێک باس دێتە سەر ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەیان. . وتەکانى ئەردۆغان هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنى ئەو مۆڵەتە 150 کاتژمێرییەى بەپێی ڕێککەوتنى روسیا و تورکیا دانرابوو، بۆ کشانەوەى یەپەگە لە سنورى ناوچەى ئارام. . پێشتر سێرگى شویگو وەزیرى بەرگرى ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، پڕۆسەى کشانەوەى هێزە کوردییەکان لەو ناوچە ئارامەى کە تورکیا پلانى بۆ دروستکردنى کێشاوە لە باکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، پێش وادەى دیاریکراو کۆتایی هاتووە.