گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان ئامادەبوونى عەبدولمەهدی دەکاتە مەرجى تەواوکردنى کۆبوونەوەکەى

ڕوبەڕوبونەوەکانی شەقام دەچێتە ناو پەرلەمانەوە

2019.10.29 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوبەڕوبونەوەکانی شەقام دەچێتە ناو پەرلەمانەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   40 پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد، سەرۆک وەزیران بچێتە پەرلەمان و لێپرسینەوەی لێبکرێت، ئەوەشیان کردووەتە مەرجى تەواوکردنى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان کە بەکراوەیی هێڵراوەتەوە. . ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانى عێراق کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و بە زۆرینەی دەنگ داوایکرد عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بچێتە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لەو دۆخەی ئێستا لە عێراقدا بەڕێوەدەچێت. . بەپێی زانیارییەکان، 40 پەرلەمانتار واژۆی یاداشتی بانگهشتکردنی عەبدولمەهدیان کردوە بۆ پەرلەمان و کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی عەبدولمەهدی دەچێتە پەرلەمان، چونکە کۆبونەوەکە بەکراوەیی هێڵدراوەتەوە تاوەکو ئامادەبونی ناوبراو.   .هەروەها لە کۆبوونەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عیراق بڕیاریداوە هەر پەرلەمانتارێك تۆمەتبار بێت بەگەندەڵی پارێزبەندی لێبسەنرێتەوە. . محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "داوا دەکەم پارێزبەندی پەرلەمانتاری لەسەر من و  سەرجەم پەرلەمانتارانیش هەڵبگیرێت چونکە پارێزبەندی ڕاستەقینەی ئێمە لای خەڵکە و لەدەستی ئەوانە، هەروەها هەر پەرلەمانتارێکیش تۆمەتباربێت بە گەندەڵی پارێزبەندی لەسەر لادەبەین". . لەسەر ئەو داوایە، پەرلەمان دەنگیدا لەسەر سەندنەوەى پارێزبەندى لە محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و دوو جێگرەکەى. . لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی پەرلەماندا پەرلەمانتارەکانى سائیرون دەستیان کرد بە وتنەوەى دروشم لەدژى حکومەت و داوایان کرد عادل عەبدولمەهدى بانگهیشتى پەرلەمان بکرێت. . هەروەها دواى ئەوەى گرژى و ئاڵۆزى دروست بوو حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنى پەرلەمانى سپارد بە جێگرەکەى و بەناوى پەیوەندیکردن بە سەرۆکى حکومەتەوە لەهۆڵەکە چووە دەرەوە. . هاوکات پەرلەمانتارانى سائیرون مانگرتنیان ڕاگەیاند تا ئەو کاتەى داوا کارییەکانى ئەوان و خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ دەکرێت. . ئەم ئاڵۆزیانە لەکاتێکدا بووە کە دەنگۆى ئەوە لەناو پەرلەمانتاران بڵاوبووەتەوە کە خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەى پەرلەمان دەچن بە ئامانجى ئەوەى پەرلەمانتاران دانیشتنەکە جێبهێڵن. . هەر ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك ۆوەزیرانی عیراق لەڕێگەی پەیامێكەوە وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە و ڕایگەیاند "حكومەتی كاربەرێكەر چارەسەری دۆخەكە ناكات، چونکە ناتوانێت بودجە تێپەڕێنێت و ناتوانێت ئەو چاكسازیانەی كە پێشتر رایانگەیاندووە جێبەجێ‌ بكرێت، بۆیە پێویستە پێش هەڵبژاردنی پێشوەختە پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە". . وتیشى "ئێمە ڕێگەمان نەگرتووە و موقتەدا سەدر با لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ‌ پێكبهێنێت". . هەروەها لەپەیامەكەدا هاتووە "دەبێت سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆمار ئاگادار بكاتەوە و ئەویش رەزامەندی دەربرێت كە پەرلەمان ئاگادار بكرێتەوە بە هەڵوەشاندەوەی حكومەت و پەرلەمان، ئەوكاتیش دەبێت 165 پەرلەمانتار دەنگ بدات لەسەر هەڵوەشانەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە".