کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی سوریا کرد و ڕایگەیاند، کۆڵنادەن تا ئەوکاتەی دان بە دۆزی کورددا دەنرێت و نوێنەریان لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوری تورکیا دەبێت. . مەزڵوم کۆبانی، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە:" بەهیچ شێوەیەک کۆڵنادەین تا ئەوەی دان بە دۆزەکەماندا نەنرێت و نوێنەرمان لە لیژنەی نوسینەوەی دەستوری سوریا لە جنێف، دەبێت". . فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە :"بۆ سەرجەم گەلی کورد و دۆستەکانمان لە ئەوروپا، ئێوە کاری زۆر باش دەکەن و بە هەوڵەکانتان خەباتەکەمان سەردەکەوێت بەسەر ئەو پیلانەی کە بوونمان دەخاتە مەترسییەوە". . پەیامەکەی کۆبانێ لە کاتێکدایە، لەئێستادا شەڕی نێوانیان لەگەڵ تورکیادا پێی ناوەتە قۆناغێکی دیکەوە، بەوپێیەی شەڕەکەیان لە مەیدانی جەنگدا تاڕادەیەک سارد بووەتەوە و بووەتە شەڕی دیبلۆماسی. .