گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولمەهدى داواکەى موقتەدا سەدر بۆ دەستلەکارکێشانەوەى ڕەتدەکاتەوە

2019.10.29 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدى داواکەى موقتەدا سەدر بۆ دەستلەکارکێشانەوەى ڕەتدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 29ى تشرینى یەکەمى 2019، لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وەڵامی داواکەی موقتەدا سەدرى بۆ دەستلەکارکێشانەوەی دایەوە وتی: "ڕێگەی کورتتر هەیە بۆ لەکارخستنی حکومەت کە پێویست بەوە ناکات سەرۆکوەزیران بچێتە پەرلەمان". , سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: "داوات لە من کرد بڕۆم بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی بانگەواز بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بکەم لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان، من سوپاسی تۆ دەکەم مافی هەموو سەرکردەیەک و هاوڵاتییەکە کە داو لە سەرۆکوەزیران بکات بەرژەوندی وڵات ڕەچاو بکات". , وتیشی: "پێشنیارەکەی تۆ پێدەچێت دەرچەیەک بێت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە، چونکە ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی دروستکردنی حکومەتێکی زۆرینەی سیاسی لە هەمانکاتیشدا  پێدەچێت بەهۆی ئەو جوڵانەوە جەماوەرییەی کە ئێستا شەقامی عێراقی  گرتووەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، ئەوەش دەبێتە هۆکاری گوڕانی کەشی سیاسی لە وڵاتدا". , عادل عەبدولمەهدی، لە وەڵامنامەکەیدا بۆ سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چەند هەنگاوێک هەیە ئەو وەک سەرۆکوەزیران بیکات، هەنگاوی دیکەش هەیە پەیوەستە بە لایەنی دیکەوە دەتوانن بیکەن. , عەبدولمەهدى دەشڵێت: "بە ڕۆیشتنی سەرۆکوەزیران بۆ پەرلەمان کێشەکە چارەسەر نابێت، چونکە ڕێکاری دەستوری هەیە و دەبێت پەیڕەو بکرێت، بە گوێرەی ماددەی 64 دەستور، دەبێت سەرۆکوەزیران داوا لە سەرۆککۆمار بکات پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە، بۆ ئەوەش دەبێت نیوەی زیاتری ئەندامانی پەرلەمان ڕازیببن لەسەر ئەو هەنگاوە، ئەوکاتەش حکومەت لەکار لادەبرێت و دەبێتە حکومەتێکی کاربەڕێکەر". , لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەیدا دەڵێت: "ئەگەر ئامانجی ئێوە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە گۆڕینی حکومەتە ئەوا ڕێگەی کورتتر و نزیکتر هەیە بۆ ئەو مەبەستە، ئێوە دەتوانن لەگەڵ برامان هادی عامری حکومەتێک دروست بکەن لەماوەی چەند کاتژمێریکدا ئەو حکومەتە نوێییە دەستبەکاربێت". , دەشلێت: "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەنجامەکەی پێشبینینەکراوە، ئەگەریش هەیە ئەنجامەکانی یەکلاکەرەوە نەبن کێشە و قەیرانی زۆرتر دروستبێت". , سەرۆکوەزیرانى عێراق، حکومەتی کاربەڕێکەر بە باش نازانێت و دەڵێت: "ئاستەنگ بۆ بودجەی گشتیی عێراق دروست دەکات و ناتواندرێت ئەو بودجەیە تێبپەرێت، ئەمەش وا دەکات نەتواندرێت هەلی کار و پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە عێراقدا کارابن، ئەوەش دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە چاکسازییەکانی حکومەت کە لە ئاکامی خۆپیشاندانەکاندا بەڵیندراوە بێنە کایەوە". , ,