کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز دەستەی دەستپاکی ناوی 10 وەزیری کابینەی نوێى حکومەتى هەرێمى ئاشکرا کرد، کە موڵک و سامانەکانیان بۆ دەستەکە ئاشکرا کردووە و سەرۆکی دەستەکەش دەڵێت "لێکۆڵینەوەکانیان لە پلە باڵاکان چڕتر و وردتر دەکەنەوە". . لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم، ڕایگەیاند :"دواى ناردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پڕكردنەوە و ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆ ده‌ستە، تا ئێستا 10 وەزیر فۆڕمەکانیان گەڕاندووەتەوە". . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی "هەریەک لە وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازی، وه‌زیرى پلاندانان، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وه‌زیرى كاره‌با، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، وه‌زیرى په‌روه‌رده، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، فۆڕمەکانیان گەڕاندووەتەوە. . دەربارەی ئەو وەزیرانەی دیکە کە تائێستا فۆڕمەکانیان نەگەڕاندووەتەوە، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"فۆڕمەکە لەکاتی جیاوازدا نێردراوە بۆ بەرپرس و وەزیرەکان و ماوەی مانگێک مۆڵەتیان هەیە، ئەوانەی نەیانگەڕاندووەتەوە مۆڵەتیان ماوە و چاوەڕێدەکرێت بەمنزیکانە ئەوانیش بیگەڕێننەوە". . سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لە قۆناغی دواتردا بەدواداچوون دەکەن بۆ ڕاست و دروستی فۆڕمەکە لەڕێگەی تاپۆ و هاتووچۆ و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی موڵکیان لێ تۆمار دەکرێت و پاش چوار ساڵی کارکردنیان بەراورد دەکرێنەوە بەیەکتر. . سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەم کابینەیە ژمارەی دابەشکردنی فۆڕمەکان زیاتر دەکەن و بەرپرسە سەربازەکانیش دەگرێتەوە و نزیکەی هەشت بۆ 10 هەزار فۆڕم دابەش دەکەن، بەمەبەستی چاودێریکردنی زیاتری بەرپرسانی حکومی و پلە باڵاکان. . دەربارەی وەزیرەکانی کابینەی ڕابردوو، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی روونیکردەوە، چاوەڕوان دەکەن وەزیرەکانی پێشوو مامەڵەی خانەنشین بوون تەواو بکەن و دواتر فۆڕمەکەیان بۆ بنێرن و دوای گەڕاندنەوەشی لێکۆڵینەوە دەکەن لە هەر گۆڕانکارییەک لە سامانی وەزیرەکان و بەرپرسە باڵاکاندا کە جێگەی گومان بێت. .