گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەربەلا شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد.. 18 خۆپیشاندەر کوژران [ڤیدیۆ]

2019.10.29 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
کەربەلا شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد.. 18 خۆپیشاندەر کوژران [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەوی ڕابردوو شارى کەربەلا شەوێکی خوێناوی بەڕێکرد و بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تەندروستی شارەکە، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوودا 18 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە بەغداش قەدەغەی هاتووچۆ شکێندرا. . سەرچاوەیەک لە تەندروستی شاری کەربەلا بە کەناڵی عەرەبییەی ڕاگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی شارەکە گەیشتە 18 کەس، کە بە فیشەکى هێزە ئەمنییەکان کوژراوون. . خۆپیشاندەرانی کەربەلا هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتبار دەکەن بە کوشتنی خۆپیشاندەران و ئاماژە بەوە دەکەن، لە کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوودا، کوشارگەیان لە شارەکەدا دروستکردووە. . گرتە ڤیدیۆییەکانی شەوی ڕابردوو دەریدەخەن، هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن. . هاوکات لە شاری بەغداش، دوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە کاتژمێر 12ی شەوەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و بە گۆرانی وتن و سەماکردنەوە، قەدەغەی هاتووچۆیان لە شارەکە شکاند. . https://vid.alarabiya.net/2019/10/28/karbalac52d46fc/karbalac52d46fc___karbalac52d46fc_video.mp4 https://vid.alarabiya.net/2019/10/28/karbala307af2d79/karbala307af2d79___karbala307af2d79_video.mp4