گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیومان ڕایتس وۆچ: عێراق هێزی داپڵۆسێنەری دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە

2019.10.28 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
هیومان ڕایتس وۆچ: عێراق هێزی داپڵۆسێنەری دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچى نێودەوڵەتى لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکانی عێراق زۆر بەتوندی و "داپڵۆسێنەرانە" مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەرەکاندا کردووە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سەرەکۆنەی ڕەفتاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن. , لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، هێزە ئەمنییەکانی عیراق زۆر بەتوندی مامەڵەیان  لەگەڵ خۆپیشاندەرەکاندا کردووە و دایانپڵۆسیونەتەوە. , ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردوو، کۆمەڵێک بەڵگە لەلای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە گەڵاڵە بوون، کە جەخت لەوە دەکەنەوە هێزە ئەمنییەکان وەڵامی بەرد هاویشتنی خۆپیشاندەرانیان بە گولە داوەتەوە. , ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ڕونکردووەتەوە، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان پێش سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی 25ی تشرینی یەکەم، بەڵێنیاندابو کە بەهیچ شێوەیەک چەک و گولە دژ بە خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن، بەڵام سوتاندنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی و حیزبەکان ئەو هاوکێشەی هەڵوشاندەوە و "چەندین کەس بە گولەی چەکدارانی ناو ئەو بارەگاکان کوژراون". , هیومان ڕایتس وۆچ داواشی لە کەمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، سەرەکۆنەی ئەو زەبر و زەنگە بکەن کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکاریدەهێنن دژ بە خۆپیشاندران و کار بکەن بۆ ڕێگرتن لەو سیاسەتە بە هەر شێوەیەک بێت و کۆمەکەکانیان بۆ ئەو هێزە سەربازییانە ڕابگرن. , ,