گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەکى 150 کەسى دەستورى سوریا دەنووسنەوە

2019.10.28 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەیەکى 150 کەسى دەستورى سوریا دەنووسنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نەتەوە یەكگرتووەكان وادەی نووسینەوەی دەستوری سوریا و ژمارەی ئەندامەكانی، ئاشکراکرد و ئاماژە بەوە دەکات "لە 1ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ کارەکانى پڕۆژەى نووسینەوەى دەستورى سوریا دەستبەکاردەبێت". . ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ى تشرینی یەکەمی 2019)، گیر  پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند"دەبێت دەستور ببێتە هۆكاری چارەسەركردنی کێشەکانی سوریا". . گیر پیدەرسن ئەوەشی ئاشکراکرد، ڕۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، كارەكانی پڕۆژەی نووسینەوەی دەستوری سوریا دەستبەکار دەبێت. . نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری سوریا، ئەوەشی خستەڕوو،"ژمارەی ئەندامانی لیژنەكە 150 كەسن و 30٪ی ئەندامەكانی ئافرەتن و جگە لە نەتەوە یەكگرتوەكان هیچ وڵاتێكی دیكە بەشداریی لە نووسینەوەی دەستوری سوریا ناكات، بەڵكو دەبێت سورییەكان خۆیان دەستورەكەیان بنووسنەوە". . ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت نووسینەوەی دەستور لەسەر بنەمای یەکێتی خاکی سوریا و پارێزگاریکردن لە سەروەری ئەو وڵاتە بنووسرێتەوە. .