گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هێزێکی زۆری ئەمریکا گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان

2019.10.28 - 15:21
روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هێزێکی زۆری ئەمریکا گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان
ناس کورد- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە فەرمی گەڕانەوەی بەشێکی دیکەی ھێزەكانی ئەمەریكای بۆ چەند بنکەیەکیان لە رۆژئاوای كوردستان، ڕاگەیاند. . روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو زیاتر لە 500 سەربازی ئەمەریكی، گەڕاونەتەوە بنكە سەربازییەكانیان لە تەلتەمر و تەل بیدەر، لە نزیک قامیشلۆ. . ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو هێزە ئەمریکیە بە چەك و پێداویستیی سەربازی و لۆجستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانە، کە پێشتر بە بڕیاری ترەمپ لێی کشابوونەوە. . ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکە بە دوو قۆناغ گەڕاونەتەوە و قافڵەیەکیان پێکهاتووە لە زیاتر لە 85 بارهەڵگرى چەک و 35 ئۆتۆمبێلی سەربازی و بەشی دووەمیشیان 150 بارهەڵگر بوون کە گەڕاونەتەوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرد بارانی هێزەکەیان کرد. .