گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگایەکى عێراق لێکۆڵینەوە لە دوو وەزیرى پێشوو دەکات

2019.10.28 - 12:38
App store icon Play store icon Play store icon
دادگایەکى عێراق لێکۆڵینەوە لە دوو وەزیرى پێشوو دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادوەرى تایبەت بە لێکۆڵینەوە لەگەندەڵى لە دادگاى ڕەسافە، بڕیاریدا دوو وەزیرى پێشوو بانگهێشت بکات، بەمەبەستى لێکۆڵینەوەکردن لەگەڵیاندا بەتۆمەتى بەفیڕۆدانى سامانى گشتی. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، بانگهێشتکردنى ئەو دوو وەزیرەى پێشوو کە ئێستا ئەندامى پەرلەمانى عێراقن، پەیوەندى هەیە بە دۆسیەى تایبەت بە بەهەدەردانى سامانى گشتی. . لە ڕاگەیەنراوەکەدا ناوى ئەو دوو وەزیرەى پێشوو ئاشکرانەکراوە. . لەدواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە، ئەمە یەکەم بڕیارى دادگایە بۆ لێکۆڵینەوە لە دوو وەزیرى کابینەى پێشوو، کە ئێستا ئەندامى پەرلەمانى عێراقن. . پێشتر عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنیدابوو بەرپرسە گەندەڵەکان ڕوبەڕووى لێپرسینەوە بکاتەوە، کە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانى خۆپیشاندەران.