کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد، ته‌رمى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى داعش له‌سوریاوه بهفڕۆكهیهكى سه‌ربازى به‌ره‌و عێراق گواستراوه‌ته‌وه. . ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ لەزارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، پارچه‌كانى ته‌رمى به‌غدادى كۆكراوه‌ته‌وه وبهفڕۆكهیهك گه‌یه‌نراوه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌شارۆچكه‌ى ئهلبهغدادیهى سه‌ر به‌پارێزگاى نهینهواى عێراق . . هاوکات كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاویكردووه‌ته‌وه چه‌ند ته‌رمێكى تریش كه دوێنى كوژراون له‌گه‌ڵ ته‌رمى به‌غدادى لە بارێساوى سوریاوه به‌ره‌و عێراق گواستراونه‌ته‌وه. . باسى له‌وه‌ش كردووه، ته‌رمى به‌غدادى له ناوچه‌یه‌كى عێراق ده‌نێژرێت و به‌رپرسانى ئه‌مریكیش جه‌خیتان له‌وه كردووه‌ته‌وه دابونهریتى ناوچه‌كه‌ش له‌و ڕووه‌وه ده‌پارێزرێت. . دوێنێ دواى ڕاگه‌یاندنى کوژرانى بەغدادى، دۆناڵد تڕه‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو کە ته‌رمى به‌غدادى لهناوچهیهكى ئارام‌دا ده‌پارێزرێت. . هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا پێیوایە واشنتۆن بە هەمان شێوەی تەرمی ئوسامە بن لادن مامەڵە لەگەڵ تەرمی ئەبوبەکر بەغدادیدا دەکات. . ڕۆبێرت ئۆبرایان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC ئەمریکی لەبارەى تەرمی بەغدادی وتی، "بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ تەرمی تیرۆرستی ژمارە یەک دەکرێت، ئۆپراسیۆنەکەش ناونراوە "کایلا مولر" کە ئەو کچە ئەمریکییە بوو لە ساڵی 2015دا بە دەستى چەکدارانی داعش کوژرا و دەوترێت ئەبوبەکر بەغدادی دەستى لە ئەشکەنجەدانیدا هەبووە." . هەرچەندە ئۆبرایان باسی لەوە نەکرد کە تەرمەکەى دەخرێتە ژێر خۆڵ یاخود ئاو، بەڵام وتی، "پشکنینی دی ئێن ئەى پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو کوژراوە، نامەوێت باسی وردەکارییەکانى ناو ژووری ئۆپراسیۆنەکان بکەم، بەڵام سەربازانی ئەمریکی ئەویان بینیوە و ناسیویانەتەوە."