کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە سبەینێوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 15 بۆ 31 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی سێشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوەوە نابینن، بەڵام پێشبینیکراوە، لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم و لەکاتی جیاوازدا باران ببارێت.