کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمریکا بۆ کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى داعش، بەناوى كایلا مولهرى ژنه‌ى چالاكوانى ئەمریکییەوە ناونراوە کە شەش ساڵ لەمەوبەر لەلایەن داعشەوە ڕفێنراو دواتر کوشتیان.
.
ڕۆبرت ئۆبراین، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنى ئه‌مریكیه‌كان و كایلا مولهرى ژنه‌ى چالاكوانى وڵاته‌كه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان ناوناوه كایلا موله‌ر.
.
وتیشى "ناونى ئۆپه‌راسیۆنى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى به كایلا موله‌ر، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه موله‌ر ژنه چالاكێكى ئه‌مریكى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ بووه و ساڵى 2013 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ڕفێنراوه".
.
كایلا موله‌ر كێیه؟

موله‌ر له14ى ئابى ساڵى 1988 له‌ویلایه‌تى ئهریزۆناى ئه‌مریكا له‌دایك بووه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ى چالاكێكى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ بووه بهمهیدانیش له‌بواره‌كه‌دا كاریكردووه.
.
موله‌ر له‌چه‌ند ڕێكخراوێكى ئێن جى ئۆى تایبه‌ت بە به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوانى شه‌ڕى ده‌كرد لهباكورى سوریا، چه‌كدارانى داعش ده‌ستگیریان كرد و وه‌كو بارمته هێشتیانه‌وه دواى دوو ساڵ و له2015 كوشتیان.
.
میدیاكانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، كاتێك موله‌ر كه‌وتووه‌ته ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه واز له‌ئاینى مه‌سیحى بهێنیت و ببێته موسڵمان و كهنیزهكى داعش، بۆیه دواى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌رى كوشتویانه.
.
ڕۆبرت ئۆبراین ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریكا به ئێن بى سى ئه‌مریكى وتووه، ناوى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌ناوى موله‌ره‌وه ناوه "ئه‌وه‌ش بۆ چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى بۆ موله‌ر و ته‌واوى ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ى كه بەشێوەیەکى وه‌حشیانه به‌ده‌ستى به‌غدادى و شوێنكه‌وتووانى كوژران".
.
یەکێکى دیکە لەو ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه وه‌كو بارمته كوژران، جیمس ڤوڵیە، كه ساڵى 2012 له‌سوریا ڕفێنرا و ساڵى 2014 سهریانبڕى و گرته ڤیدیۆكه‌شیان بڵاو كرده‌وه.
به‌ڵام بۆ كوشتنى موله‌ر ده‌نگۆى جیاواز بڵاو كرایه‌وه.

چه‌كدارانى داعش ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند، كه موله‌ر به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئوردونه‌وه بووه بۆ سه‌ر ڕه‌قه ئه‌وه‌ش لهتۆڵهكردنهوهى سوتاندنى مه‌عاز كهساسبهى فڕۆكه‌وانیان، به‌ڵام واشنتۆن ئه‌و پڕوپاگهندهیهى داعشى ڕه‌تكرده‌وه.
.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه 27ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، دۆناڵد تڕه‌مپ كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌گوندى پڕێشاى ئیدلیبى سوریا ڕاگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ناو نرا كایلا موله‌ر.