گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەکانى لەناو مینی پاسی پڕ لە سەوزە ئەنجامدەدا

چۆن یاریدەدەرەکەى شوێنى خۆحەشاردنى بەغدادى ئاشکراکرد؟

2019.10.28 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
چۆن یاریدەدەرەکەى شوێنى خۆحەشاردنى بەغدادى ئاشکراکرد؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دوو سەرچاوەی باڵای ئەمنی عێراق ئاشکرایانکردووە کە یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی ئەبوبەکر بەغدادی، دەستی هەبووە لە ئاشکراکردنی شوێنەکەیدا بۆ دەزگا سیخوڕییەکانی عێراق و لەڕێگەی ئەوەوە توانیویانە شوێنى بەغدادی بدۆزنەوە. . یەکێک لەو سەرچاوە ئەمنیانە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئیسماعیل عیساوی، کە یەکێک بووە لە یاریدەدەرەکانى ئەبوبەکر بەغدادی، هاوکارییەکی زۆری دەزگا ئەمنییە سیخوڕییەکانی عێراقی کردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی. . بەوتەى سەرچاوەکان "عیساوی زانیاری و جێگەی پێنج لە کەسە زۆر نزیکەکانی بەغدادی لە سوریا ئاشکراکردووە، کە بەردەوام پەیوەندییان هەبووە و سەردانی بەغدادیان کردووە". . ئیسماعیل عیساوی ئاشکرایکردووە، زۆرجار بەغدادی کۆبوونەوە گرنگەکانی خۆی و کەسە نزیکەکانی لەنێو مینی پاسی پڕ لە سەوزەواتدا ئەنجامداوە، بەمەبەستی ئاشکرانەبوونی. . عیساوی، یەکێک بووە لە پێنج یاریدەدەرە باڵاکەی بەغدادی و دوای ئەوەی لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکراوە، ڕادەستی عێراق کراوەتەوە، دکتۆرای لە زانستە ئیسلامییەکاندا هەیە، ساڵی 2006 پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدەوە کردووە و ساڵی 2008 لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکراوە و بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق چوار ساڵ زیندانی کراوە و دواتر ئازاد کراوە. . دواتر و لەگەڵ دروستبوونی ڕێکخراوی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی کردویەتی بە یەکێک لە جێگرەکانی خۆی و دیاریکردنی سەرکردەکانی داعش و  دەرکردنی فەتوا ئیسلامییەکانی پێ سپاردووە، دواتر و لە ساڵی 2017دا عیساوی لەگەڵ هاوسەرە سورییەکەیدا چووەتە سوریا. . دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى داعشى لە پارێزگاى ئیدلبى سوریا ڕاگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشدا کە لەلایەن هێزێکى تایبەتەوە ئەنجامدرا.