گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکراکرد

2019.10.28 - 08:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هەڵوێستى خۆى لەسەر خۆپیشاندانەکانى عێراق ئاشکراکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، بەچڕى چاودێرى دۆخى عێراق دەکەن و داواشى لەلایەنەکان کرد توندوتیژیى ڕەتبکەنەوە، لە ئاماژەیەکدا بۆ خۆپیشاندانەکان کە لەڕۆژى هەینییەوە دەستیان پێکردووەتەوە. . مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وڵاتەکەى نیگەرانە لە کوشتنى هاوڵاتییان و سنوردارکردنى کارى دەزگاکانى ڕاگەیاندن لەعێراق. . جەختیشیکردەوە، کە پێویستە پاڵپشتى لە ئازادى کارى ڕاگەیاندن بکرێت. . وتەکانى پۆمپیۆ هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و چەند شارێکى دیکە، کە بەهۆیەوە لانى کەم 67 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون. . دواى سەرهەڵدانەوەى خۆپیشاندانەکان، حکومەت کارکردنى چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندنى قەدەغەکرد، بە پاساوى ئەوەى مۆڵەتیان نییە.