گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى کارى پەرلەمان: 700 هەزار کرێکارى بیانى لە عێراق بەشێوەیەکى نایاسایی کاردەکەن

2019.10.27 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى کارى پەرلەمان: 700 هەزار کرێکارى بیانى لە عێراق بەشێوەیەکى نایاسایی کاردەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لیژنەى کارى پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایانکرد، لە عێراقدا 700 هەزار کرێکارى بیانى بەشێوەیەکى نایاسایی کاردەکەن. , ئەمڕۆ یەکشەممە 27ى تشرینی یەکەمی 2019، لیژنەی کاری پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد: "700 هەزار کرێکاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە، لەو ژمارەیەش پشکی شێر بەر کەرتی نەوت کەوتوە". , لەو ڕاگەیەندراوەیدا لیژنە پەرلەمانییەکە ئەوەشى وتوە: "زۆربەی پاڵاوگەکان و کۆمپانیاکانی نەوت لەکاتی سەردانیکردنی لیژنەکانی پشکنیندا، ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو کریکارانە دەشارنەوە و نایخەنە ڕوو". , ئەوەش خراوەتەڕو، هۆکاری بوونی ئەو ژمارە زۆرەی کرێکارى بیانی لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، بەشێوەیەکی ناسایی و بە پارەیەکی زۆر وەک "بەرتیل" هێندراونەتە ناو خاکی عێراقەوە. , ئەو وتانەى لیژنەى کارى پەرلەمانى عێراق هاوکاتە لەگەڵ ئەوەى یەکێک لە دروشمى خۆپیشاندانەکانى عێراق، داواکردنى هەلى کارە. , ,