گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاکستان ڕێگەی نەدا فرۆکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕێت

2019.10.27 - 21:50
App store icon Play store icon Play store icon
پاکستان ڕێگەی نەدا فرۆکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی پاکستان ڕایگەیاند، ڕێگەیان بە ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان نەداوە فرۆکەکەی بە ئاسمانی پاکستاندا تێبپەڕێت. , ئەمڕۆ یەکشەممە 27ى تشرینی یەکەمی 2019، شا مەحمود قورەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، بەفەرمی وڵاتی هیندستانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ڕیگەنادەن فرۆکەکەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا تێبپەڕێت. , بڕیاربو ئەمڕۆ یەکشەممە، ناریندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتی هیندستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە وڵاتی سعودیە، داواشی لە پاکستان کردووە ڕێگە بە فڕۆکەکەی بدەن ئەو گشتە بە ئاسمانی وڵاتی پاکستاندا تێبپەڕێت. , بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن هیندستانەوە بە داگیرکردنى کشمیر لە ساڵی 1947وە، هۆکاری سەرەکی ئەو هەڵوێستە بوە. , ,