کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی نوسراوی دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانى ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دارایی کرد و بەمنزیکانە ئاگاداردەکرێنەوە بۆ دەستپێکردن بە مامەڵەکانیان. . ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە) نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 8682 بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم. . سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو خوێندکارانە بەم نزیکانە لە لایەن زانکۆکانیانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینی دامەزراندنیان. . پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 27 لە ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2019 دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم ئیمزاکرا. .