ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکى ڕێکخراوی داعشی ڕاگەیاند و وتی، "بەغدادی خۆی تەقاندووەتەوە."
.
لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی، "هێزی تایبەتى ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دا و تێیدا ئەبوبەکر بەغداد و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدار و نزیکەکانى تێدا کوژرا."
.
وتیشی، "لە کۆتاییدا بەغدادی گریاوە و هاواری دەکرد، لەگەڵ سێ لە کوڕەکانیدا چووەتەناو تونێلێکەوە و ویستوویەتی ڕا بکات، بەڵام دواتر خۆی تەقاندەوە و هەردوو منداڵەکەشی لەگەڵ خۆیدا کوشت."
.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو شوێنەى بەغدادی خۆی تێدا شاردبووەوە تونێلی تێدا بووە و هەشت هێلیکۆپتەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشداربوون."
.
ڕاشیگەیاند، "کوردەکان هاوکاریی هەواڵگرییان کردین، دەمەوێت سوپاسی ڕوسیا، تورکیا، سوریا، عێراق و کوردانی سوریا بکەم کە هاوکارییان کردین."