گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای سوریا سێ کیلۆمەتر لە خاکی تورکیا دوورە

لە سەرێکانی شەڕ لەنێوان سوپای سوریا و تورکیا روویدا

2019.10.27 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
لە سەرێکانی شەڕ لەنێوان سوپای سوریا و تورکیا روویدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی چوونە پێشەوەی سوپای سوریا بۆ سنوری تورکیا، شەڕ لە نێوان سوپای ئەو دوو وڵاتەدا لە سنوری سەرێکانی ڕوویدا و لەئێستادا سوپای سوریا سێ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دوورە. . ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ (یەکشەممە) هێزەکانی سوپای سوریا، پێشڕەوییان کرد بۆ چەند گوندێکی نزیک سەرێکانی و لەگەڵ سوپای تورکیا پێکیاندادا. . بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسە سورییەکە، لەو چوونە پێشەوەیەدا، سوپای سوریا چوار گوندی لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵ کردووە کە لە ژێر دەستی سوپای تورکیادا بوون. . هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد، لەئێستادا سوپای سوریا سێ کیلۆمەتر لە سنوری تورکیاوە دوورە. . ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سوریا و ڕوسیا ڕێککەوت کە سوپای سوریا بگەڕێنەوە ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریا و تورکیا. .