گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق چ رۆڵێکیان هەبوو لە کوژرانى؟

ناس کورد زانیارى جیاوازتر لە بارەى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى ئاشکرا دەکات

2019.10.27 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد زانیارى جیاوازتر لە بارەى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق ئاماژە بەوە دەکەن لە ڕووى زانیارى هەواڵگرییەوە هاوکارى هێزەکانى ئەمریکایان کردووە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنى کوشتنى ئەبوبەکر بەغدادى، سەرکردەى رێکخراوى داعش. . بەوتەى دەزگا هەواڵگرییەکانى عێراق دەستنیشانکردنى شوێنى ئەبوبەکر بەغدادى لەرێگەى دەستگیرکردنى گروپێکى رێکخراوى داعش بووە کە باکورى عێراق کە نزیک بوون لە خانەوادەى بەغدادییەوە. . لیوا تەحسین خەفاجى، وتەبیژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند "عێراق لە ڕووى زانیارى هەواڵگرییەوە هاوکارى ئەمریکاى کرد بۆ دەستنیشانکردنى شوێنى ئەبوبەکر بەغدادى و کوشتنى". . بەوتەى خەفاجى، دەزگاى هەواڵگرى عێراق لەرێگەى دوو دەستبەسەرکراوى داعشەوە زانیارییان لەبارەى سەرکردەى رێکخراوى داعش دەستکەوتووە و ئەوانیش هێزەکانى ئەمریکایان لێ ئاگادار کردووەتەوە و ئۆپراسیۆنەکە ئەنجام دراوە. . هاوکات کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى ئاشکراى کرد "پشکنینى دى ئێن دى کوژرانى ئەبوبەکر بەغدادى پشتڕاستکردۆتەوە. . هەروەها ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لەسەر زارى سەرکردەیەک لە ملیشیاکانى شارى ئیدیلب روونیکردەوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا جگە لە ئەبوبەکر بەغدادى تەرمى سێ پیاو و ٣ ژن دۆزراوەتەوە کە هێشتا ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە. . درەنگانی شەوی ڕابردوو “نزیکەى هەشت کۆپتەری ئەمریکی” بۆردومانی گوندێکیان کرد لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، دواتر بەرپرسانى ئەمریکا و عێراق و هەسەدە و تورکیا کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی و چەند فەرماندەیەکی داعشیان ڕاگەیاند. .