گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێرێز سورە لەسەر گواستنەوەی مباپێ و پارەیەکی خەیاڵی بۆ تەرخان دەکات

2019.10.27 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
پێرێز سورە لەسەر گواستنەوەی مباپێ و پارەیەکی خەیاڵی بۆ تەرخان دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد-   سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید سورە لەسەر ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا کیلیان مباپێی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان بباتە ڕیزەکانییەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دابین بکات. . بەشێکی زۆرى ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی خراپی هێڵی پێشەوەی یانەکەی پێرێز سورە لەسەر ئەوەی هاوینی داهاتوو مباپێ بەرەو قەڵای سپی ببات و هەر شتێک پێویست بکات لەو پێناوەدا دەیکات. . بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پێرێز دەیەوێت سود لە پەیوەندییە باشەکەی لەگەڵ ئیدارەی پاریس وەربگرێت بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە و هەروەها بۆ ڕازیکردنی مباپێش سود لە پەیوەندییە باشەکەی زیدان و ئەو یاریزانە وەربگرێت، بەوپێیەی هەردووکیان فەڕەنسین و مباپێ سەرسامییەکی زۆری بۆ زیدان هەیە. . هاوکات، جگە لەوانە، خراپی پەیوەندی مباپێ لەگەڵ تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان، هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەکە. . لەئێستادا نرخی مباپێ لە بازاڕی گواستنەوەدا 200 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئیسپانیا، پێرێز ئامادەیە لەو بڕە زیاتر بداتە ئیدارەی پاریس بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە. .