گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوتلەکەى سەدر بووە ئۆپۆزسیۆن داواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى دەکات

2019.10.27 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
کوتلەکەى سەدر بووە ئۆپۆزسیۆن  داواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کوتلەى سائیرون کە خاوەنى زۆرترین کورسییە لە پەرلەمانى عێراق ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆى ڕاگەیاند و مانگرتنى کراوەى لە پەرلەمان ڕاگەیاند، وەک ناڕەزاییەک دژى وەڵامنەدانەوەى داواکاریى خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتەوە. . بەدر زیادى پەرلەمانتارى سائیرون ڕایگەیاند "تا ئەوکاتەى سەرجەم ئەو چاکسازییانە دەکرێن کە گەل داوایدەکات، لە مانگرتن بەردەوام دەبین". . وتیشى "چەند ڕۆژى داهاتوو دەریدەخات کە ئایا حکومەت بەردەوام دەبێت لە سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران و وەڵامنەدانەوەى داواکارى خۆپیشاندەران یاخود نا". . لاى خۆیەوە، رائید فەهمى پەرلەمانتارێکى دیکەى سائیرون ڕایگەیاند، چونەتە بەرەى ئۆپۆزسیۆنەوە و داواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیران دەکەن. . کوتلەکە سەر بە ڕەوتى سەدرە کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆکایەتى دەکرێت، خاوەنى 54 کورسییە لەپەرلەمانى عێراق و زۆرترین کورسی پەرلەمانى هەیە.