گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گورزێکى یاسایی بۆ ترەمپ دادوەرێک کەیسى لەکارخستنى بە یاسایی دادەنێت

2019.10.26 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
گورزێکى یاسایی بۆ ترەمپ  دادوەرێک کەیسى لەکارخستنى بە یاسایی دادەنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دادوه‌رێكى ئه‌مریكا بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى لەکارخستنى تره‌مپ له‌سه‌ر كه‌یسى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ڕوسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ساڵى 2016 ى ئه‌مریكا به‌یاسایى هه‌ژمار بكرێت، فه‌رمانیشى كرد ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ ڕه‌شنوسى ڕاپۆرته‌كه‌ى ڕۆبەرت موله‌رى دادوه‌رى گشتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ڕاده‌ستبكات. . به‌بڕیاره‌كه‌ى دادوەر بیرڵ هۆيڵ، كه‌ به‌رگریكردنى كۆمارییه‌كانى له‌تڕه‌مپ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌، په‌رله‌مانتارانى دیموكراته‌كان كه‌ داواى كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كرد سه‌ركه‌وتن، دادوه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مان پێویستى به‌بڕیارى فه‌رمى نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌. . به‌پێ ده‌ستورى ئه‌مریكا په‌ڕله‌مان ده‌ستى كراوه‌یه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌كه‌یسى لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رۆك، بۆیه‌ دیموكراته‌كانیش ده‌ستیانكردووه‌ بە‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ى پرسه‌كه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌. . دادوه‌رى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا تا 30ى ئه‌م مانگه‌ى دیاریكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕاپۆرته‌كه‌ى موله‌ر كه‌ به‌شێكى شارداوه‌ته‌وه‌ ڕاده‌ستى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان بكرێت. . لاى خۆشیه‌وه‌ نانسى پیلۆسى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌، فه‌رمانه‌كه‌ى دادوه‌ر گورزێكى كوشنده‌یه‌ له‌هه‌وڵه‌كانى تڕه‌مپ بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رووى یاساوه‌ بێت. . پێشتر وه‌زاره‌تى داد ناڕازى بوو له‌ ئاشكراكردنى زانیارییه‌ نهێنییه‌كان و به‌پێویستى ده‌زانی هه‌ر به‌نهێنى بمێننه‌وه‌، به‌ڵام دادوه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌. . هویل ده‌ڵێت "وه‌زاره‌تى داد هه‌ڵه‌یە، چونكه‌ پێویستیه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ بۆ ئاشكراكردنى ڕاستیه‌كان له‌سه‌رووى پێویستیه‌كانى شاردنه‌وه‌یه‌تى". . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، شاردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى لیژنه‌كه‌ كۆیكردوونه‌ته‌وه‌ بۆ كاروبارى لێپرسینه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى داد ده‌یڵێت ده‌بێت پارێزراوبن، ده‌بێته‌ هۆى لاوازكردنى كارى چاودێریكردن كه‌ به‌رپرسیارێتیه‌كى ده‌ستورییه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌رشانى په‌رله‌مان. . دواى هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌ساڵى 2016، ده‌نگۆى ده‌ستوه‌ردانى ڕوسیا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ قازانجى بردنه‌وه‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ بڵاو بویه‌وه‌ و لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنرا، به‌ڵام ئاكامه‌ى ئاشكرا نه‌كراوە.