کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌لێنه‌كانى جێبه‌جێده‌كات و سووره له‌سه‌ر گۆڕانكارى لهكابینهكهیدا و به‌منزیكانه‌ش پێنج وه‌زیر ده‌گۆڕێت. . لهڕاگهیهنراوێكدا سه‌عد حهدیسى وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند "عادل عه‌بدولمه‌هدى سووره له‌سه‌ر چاكسازیكردن له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كاندا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێنج له‌وه‌زیره‌كانى ئێستاى كابینه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت و له‌شوێنیان خه ڵكانى تر داده‌نرێت". . ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، وه‌زیره نوێیه‌كان له‌لایه‌ن خودى عه‌بدولمه‌هدییه‌وه دیاریده‌كرێن. . چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مى پێش ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێ هه‌ینى به‌غدا و چه‌ند شارێكى تر، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لەوتارێکدا بەڵێنى کەمکردنەوەى موچە باڵاکان و گۆڕانکاریی وەزاریدا.