گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى ئامادەنەبوونى زۆرینەى پەرلەمانتارانى کوردەوە

کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق شکستیهێنا

2019.10.26 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق شکستیهێنا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆى تەواونەبوونى ڕێژەى یاسایی ئەندامانییەوە، پەرلەمانى عێراق نەیتوانى کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى داواکارى خۆپیشاندەران. . سەرکەوت شەمسەدین ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاند "160 پەرلەمانتار ئامادەبوون، کە پێنجیان کورد بوون، ئەوەش ڕێژەى یاسایی تەواونەکرد بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەکە". . ئەو پێنج پەرلەمانتارە کوردەى ئامادەبوون پێکهاتوون لە، رابون مەعروف، سەرکەوت شەمسەدین، یوسرا مەحمود، بەشیر حەداد، هەرێم کەمال ئاغا. . سەرکەوت شەمسەدین وتى "ئەگەر فراکسیۆنە کوردییەکان ئامادەى کۆبوونەوەکە بونایە، ڕێژەى یاسایی تەواودەبوو، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونیانەوە نەتوانرا کۆبوونەوەکە بکرێت". . وتیشى "کوردەکان پێیانوایە ئەم دۆخە پەیوەندى بە هەرێمەوە نییە، ئەمە بۆچونێکى هەڵەیە، چونکە هەموو ڕووداوەکانى عێراق پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە، مەترسی هەیە خۆپیشاندانەکان فراوانتر بن و مەترسی بۆ سەر پەرلەمان دروستبێت". . بڕیاربوو لەکۆبوونەوەکەى پەرلەماندا، تاوتوێی داواکارییەکانى خۆپیشاندەران بکرێت.