گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندەرانى بەغدا مانگرتنیان ڕاگەیاند

2019.10.26 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانى بەغدا مانگرتنیان ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   خۆپیشاندەرانى بەغدا مانگرتنیان لە گۆڕەپانى تەحریر ڕاگەیاند و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێوشوێنى توندیان گرتووەتە بەر. . پەیامنێرى ناس لەبەغدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران لە نێوان گۆڕەپانى تەحریر و تەیەران خێمەیان هەڵداوە و دەستیان بە مانگرتن کردووە. . ئاماژەى بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنى توندیان گرتووەتە بەر. .
دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.