کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان پارێزگارییان لە خۆپیشاندەران و شوێنى خۆپیشاندانەکان کردووە و دانیان بەخۆیاندا گرتووە و تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە. . خالید محەنا وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ژمارەیەکى زۆرى هێزە ئەمنییەکان بریندار و شەهیدبوون، لەئەنجامى قۆستنەوەى خۆپیشاندانەکان لەلایەن هەندێک کەسەوە و هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و تەقەکردن لێیان". . وتیشى "هەروەها ژمارەیەک کەس شەهید و برینداربوون بەهۆى پێکدادانى نێوان پاسەوانى دام و دەزگا و بارەگاى هێزە سیاسییەکان و هێرشبەرانەوە، کە دەیانویست بارەگاکان بسوتێنن". . دوێنێ هەینى خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 30 کەس کوژراون و 2312 کەسى دیکەش برینداربوون.