کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسێكى باڵاى كۆشكى سپى ڕایگه‌یاند، هێشتا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن و له‌گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ى توركیا سیستمى ئێس- 400 ڕوسى به‌كارنه‌هێنیت، داواكارییه‌كانى ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كارى پێنه‌كات، یاخود بیگه‌ڕێنیته‌وه یان تێكیشى بشكێنیت یاخود چى لێده‌كات بیكات. . بهرپرسەکە کە نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى بۆ میدیاكان ئاشكرا بكات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، پرسى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى له‌گفتوگۆكاندا به‌فراوانتر له‌پرسى له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا باسى لێوه ده‌كرێت. . ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، به‌پێى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌یاره‌كانى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى سه‌پاندنى سزاكانه‌وه، تا ئێستا پرسى كڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى ڕووسى له‌لایه‌ن توركیاوه بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه و به‌هۆى ترسناكى ئه‌و سیستمه‌شه‌وه سزاكان قورس ده‌بن گه‌ر به‌سه‌ر توركیادا به‌و هۆیه‌وه بسه‌پێنرێن.