کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە ڕێوڕەسمێکی فراواندا فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی باغوز سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا ڕاگەیاند.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە بۆ ئەم سەرکەوتنە قوربانی زۆرمان داوە، زیاتر لە 11 هەزار شەڕڤان شەهیدبوون و 21 هەزار برینداریشمان هەبووە".
مەزڵوم کۆبانێ ڕاشیگەیاند: "شەڕی کۆبانێ سیمبوڵی بەرخۆدان بوو، هەسەدە هاوکاری خەڵکانی ئەو ناوچانە دەکات کە ئازادکراون".
فەرماندەی گشتی هەسەدە سوپاسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش کرد، ئاماژەی بەوەشکرد: "پێویستمان بە هاوکاری زیاترە بۆ لەناوبردنی شانە نهێنییەکانی داعش".