گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق: 21 کەس لە خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون

2019.10.25 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق: 21 کەس لە خۆپیشاندانەکانى عێراق کوژراون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رجه‌م زیانه‌ گیانى و مادییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراقى بڵاوكرده‌وه، تا ئێستا 21 کەس کوژراون‌. , له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌سه‌ر ورده‌كارى ڕوداوه‌كانى ئه‌مڕۆى شاره‌كانى عێراق بڵاویكردووەتەوە‌، كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق دواهه‌مین ئامارى كوژراو و برینداران و زیانه‌ مادییه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌. , كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق ده‌ڵێت: "ژمارەى شەهیدەکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ 21 شەهید به‌رزبوه‌ته‌وه،‌ كه‌ به‌هۆى پێكدادانى نێوان خۆپیشاندەران و هێزه‌ ئه‌مینییەکان و پاسه‌وانانى باره‌گا حیزبیه‌كانه‌وه‌ ڕویداوه‌، هەشت كه‌سیان لە بەغداد، شەش كه‌سیان له ‌میسان، شەش کەسی دیكه‌شیان له‌ شارى زه‌یقار و یه‌كێكیشان له‌ شارى موسه‌نا شەهید بوون". , لەبارەى ئەو کەسانەى بریندرا بوون، كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق ئاشکرایکردووە، هەزار و 779 کەس برینداربوون، كە هەزار و 493 کەسیان لە بەغداد بریندار بوون. , به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ى ئەو کۆمسیۆنە، 27 باره‌گاى حیزبى و حكومى له ‌شاره‌كانى دیوانیه، میسان، واسیت، زه‌یقار، به‌سڕه‌ و بابل سوتێندراون. , له ‌شاره‌كانى بابل و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فیش، خۆپیشاندەران چادریان هەڵداوە و بەنیازن بەردەوام بن لە ناڕەزایەتییەکانیان. , هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤى عێراق، ته‌قه‌ له‌ جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمسیۆنه‌كه‌یان كراوه‌ له ‌پارێزگاى میسان، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بریندار كراوه‌ و دواتر گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. , کۆمسیۆنەکەى مافى مرۆڤ ڕه‌خنه‌ى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق گرت، كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون زانیاریان له‌ باره‌ى ژمارەى كوژراو و برینداره‌كان پێبدەن، ئەو هەنگاوەى تەندروستى بە چه‌واشەكردنى ڕاى گشتیی لەقەڵەم دەدات. , ,