کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سه‌ره‌تا خۆپیشاندانەکان له شارى به‌غداد ده‌ستیانپێكرد و پردى كۆمار و قادسیه داخران و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوچه‌ى سه‌وز ڕۆشتن و چه‌ند ئاگرێكیش له‌ناوچه‌كه كه‌وته‌وه، پاشتر له شاره‌كانى دیکەى عێراق خۆپیشاندان ده‌ستیانپێكرد و خۆپیشانده‌ران چونه سه‌ر باره‌گاى حیزب و بینا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كیان لێ سوتاندن، بەگوێرەى ئامارى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقیش 27 بارەگاى حکومى و حیزبى سوتێندراو‌ن. , لە پارێزگاى موسه‌نا، ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپیشانده‌ران چونه سه‌ر باره‌گاى عه‌سائیب و ڕه‌وتى حیكمه، بزوتنه‌وه‌ى به‌شائیر و حیزبى فه‌زیله و ڕێكخراوى به‌در، هه‌روەها باره‌گاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و سەرجەمیانیان سوتاند. , لە پارێزگاى واسیت، باره‌گاى حیزبى ده‌عوه سوتێندرا و خۆپیشانده‌ران چونه سه‌ر ماڵى پارێزگار و هه‌وڵى سوتاندیاندا، هه‌روه‌ها نوسینگه‌ى كازم سه‌یادى په‌رله‌مانتار و نوسینگه‌ى په‌رله‌مانتارانى حیزبى ده‌عوه لەلایەن خۆپیشاندەرانى شارەکەوە سوتێندران. , له شارى سه‌ماوه‌ش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه و باره‌گاى حیزبى فه‌زیله سوتێندراو‌ن. , له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى زیقار و به‌سڕه و نه‌جه‌فیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه بیناى پارێزگاى و ئەنجومەنى پارێزگاى سوتێندراو‌ن، له شارى دیوانییه‌ش چه‌ند بینایه‌كى حكومى ئاگریان تێبه‌ردراوه. , بەگوێرەى دواین ڕاگەیەندراوى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقیش، کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى عێراق تا ئێستا 27 بارەگاى حکومى و حیزبى سوتێندراو‌ن.