گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تورکیا پەنابەرە سورییەکان بە زۆرەملێ لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکات

2019.10.25 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: تورکیا پەنابەرە سورییەکان بە زۆرەملێ لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، تورکیا لەئێستادا دەستیکردووە بە ناچارکردنی پەنابەرە سورییەکان و بە شێوەیەکی زۆرەملێ هەوڵى جیگیرکردنیان دەدات لەو ناوچەیەی "ناوچەى ئارام" کە بەنیازە لە باکوری سوریا دروستی بکات. , بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ هەینی 25ى تشرینی یەکەمی 2019 بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: "تورکیا دەیەوێت بە زۆرەملێ پەنابەرە سورییەکان کە ماوەی هەشت ساڵە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە لە تورکیا دەژین، لە ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا جێگیریان بکات". , ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستوەتەڕو: "سەرباری ئەوەی هێشتا شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەو ناوچەیەدا بەردەوامیان هەیە، بەڵام تورکیا سورە لەسەر دەرکردنی ئەو ئاوارە سوریانە لە وڵاتەکەی و نیشتەجێکردنیان لە ناوچەی ئارام، ئەوەش ژیانی ئەو پەنابەرانە دەخاتە مەترسیەوە". , بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەى ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى، لەئێستادا زیاتر لە سێ ملیؤن و 600 هەزار پەنابەری سوری لە تورکیا دەژین، توركياش بەنياز دوو ملیۆن لەو پەنابەرانە لەو ناوچەى ناوى ناوە ناوچەى ئارام و دەیەوێت دروستى بکات جێگیریان بکات. , ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکردووە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە زۆر پەنابەرە سورییەکان ناچار دەکەن واژوو لەسەر پەڕاوی گەڕاندنەوەیان بکەن بۆ سوریا، ئەو کارەش بە پێچەوانەی ڕێسا و ڕێنماییەکانی مافی مرۆڤە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن تورکیاوە. , بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیا، دەبێت شەرڤانانی هەسەدە بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی سەر سنوری نێوان تورکیا و سوریا بکشێنەوە، بۆ ئەوەی پەنابەرە سورییەکان لەو ناوچانەدا جێگیر بکرێن. , ,