کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سەرباری ئەوەی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆى عێراق هێزە ئەمنییەكانیان ڕاسپاردووە بەشێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندەراندا بكەن و پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ پاراستنیان، بەڵام قوربانیانی خۆپیشانداکان بەردەوام لە هەڵکشاندایە و بەشێک لە ڕۆژنامەنوسانیشی گرتوەتەوە. , لەنێو قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا، ڕۆژنامەنوسان و میدیاکاران بەدەر نەبوون، بەگوێرەی زانیارییەکانى دەستى ناس کورد کەوتون، تا ئێستا دوو ڕۆژنامەنوس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە سەختی بریندارکراون، ڕۆژنامەنوس هاشم وەسیمە، پەیامنێری کەناڵی سۆمەریە و وێنەگری کەناڵی ZDFى ئەلمانی دوو ڕۆژنامەنوسن کە تا ئێستا برینداربوونیان ڕاگەیەندراوە. , هاوکات پاش هەواڵی برینداربوونی ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە، دەستەی ڕاگەیاندنى حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد گیانی میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان بپارێزن بۆ ئەوەى بەکارى خۆیان هەستن. , تا ئێستاش لە هەریەک لە پارێزگاکانى زیقار، میسان، بەسڕە، کەربەلا، نەجەف، واست، دیوانیە، سەماوە و بەغداد و چەند شارێکى دیکەش خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەیە. ,