گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیڕەوبکرێن

2019.10.25 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیڕەوبکرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی، داوای لە حکومەتی عێراق و خۆپیشاندەران کرد، پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو بکەن لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا. , ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەمی 2019، پاش ئەوەى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانى عێراق و ڕودانى توندووتیژى، ڕاڤینا شامداسانی، وتەبێژی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گرنگە هەموو لایەنەکان لە عێراقدا، کاربکەن بۆ دووبارنەبوونەوەی ڕوداوی نەخوازراو لەم خۆپیشاندانە نوێیانەدا، وەک ئەوەی لە خۆپشاندانەکانی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم ڕویاندا". , ئەو بەرپرسە لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشى وت: "گەنجانی عێراق بەهۆی نائومێدییەوە لە حکومەتەکەیان دەستیان بە دەربرینی ناڕەزایەتی کردووە، لە سەروی هەموو هۆکارەکانیشەوە نەبوونی دەرفەتی کارە لەگەڵ تەشەنەکردنی گەندەڵی و شکستی حکومەتی عێراق لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان". , وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، ئەوان بە چاوێکی نیگەرانییەوە دەڕواننە بەردەوامبوونی حکومەتی عێراق لە بڕین و قەدەغەکردنی ئینتەرنێت و توڕە کۆمەڵایەتییەکان. , ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاپۆرتی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی پێشودا، هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی داپڵۆسێنەرانە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە، ئەوەش بوەتە هۆکاری کەوتنەوەی قوربانییەکی زۆر. , وتەبێژى کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ، بەناوى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە داوای لە حکومەتی عێراق و خۆپیشاندەران کرد، پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو بکەن لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا. , خۆپیشاندانەکانی عێراق لە 1ی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای عێراق دەستی پێکرد، نزیکەی 150 کەس کوژران و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندار بوون، پاش ئەوەى دوو هەفتە بەهۆى چلەى ئیمام حسێنەوە خۆپیشاندانەکان ڕاگیران، ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لە شارى بەغداد و 11 پارێزگای دیکە دەستیانپێکردەوە. , ,