کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستانى بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (هەینی، 25ی تشرینی یەکەمی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 13 بۆ 26 پلەدا دەبێت، نزمترین پلەى گەرماش لە سلێمانی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێش لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک باران بارین دەستپێدەکاتەوە. . هەروەها بۆ سبەی (پێنجشەممە)، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینن، بەڵام پێشبینیکراوە هەندێ کات خێرایی با زیاد بکات بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.